بۆ 10 ساڵی داهاتوو

وەزارەتی کارەبا ماستەرپلانی ئامادە کرد

964+

ژێوار خدر

لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لە نێوان وەزیری کارەبا و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا رێکخرابوو، گفتوگۆ کرا لەسەر ماستەرپلانی وەزارەتی کارەبا بۆ 10 ساڵی داهاتوو.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند، لە لایەن ستافێکی ئەندازیاری ناخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان بۆ یەکەم جارە ماستەرپلانی کارەبا بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو نوێکاری تێدا کراوە و باس لە شێوازەکانی باشترکردنی کارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی بە هاوبەشانی کراوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا، ماستەرپلانەکە پڕۆژەکانی: وێستگە، راکێشانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و چەندین پڕۆژەی دیکەی لە خۆ گرتووە، کە پێویستە لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوودا جێبەجێ بکرێن و پلانیش بۆ دەستنیشان کردنی گرفت و ئاستەنگەکان و ڕیکارەکانی چارەسەر کردنییان دانراوە.

وەزارەتی کارەبا: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ره‌و كۆتاییه‌

وەزارەتی کارەبا: پرۆسه‌ی چاكسازی به‌ره‌و كۆتاییه‌