نزیکەی 24 کاتژمێرە گوندی قامیش دەسووتێت
964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
لە کاتژمێر دووی دوانیوەڕۆی دوێنێوە ئاگر لە رەز و باخ و پووش و پاوانی قامیش بەربووە و تا ئێستاش بەردەوامە، دانیشتوانەکەی دەڵێن بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە وازیان لێهێناوە و بەوان کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
دوێنێ ئاگرەکە تەنیا لە باسکی زریزە بوو لە شاخی گوندەکە، بەڵام ئێستا کانی خاڵە وسوو، قوڵەتاڵوو، رێیەسوور، هەینەبەگ و بایلۆسە کە ناوی جیاوازی باسکەکانی شاخی گوندەکەن سووتاون.
ساڵح مەحمود، دانیشتووی گوندەکە بە 964ی راگەیاند، دوێنێ لای ئێوارە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا، بەڵام شەو سەریهەڵدایەوە و رووبەرێکی زۆرتری سووتاندووە و خەڵکەکەش وازیان لێهێناوە چونکە بۆیان کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
وتیشی، “هەرچی رەز و باخ و دارەبەن و ترش و چوالە بەو شاخەوە بووە هەمووی سوتاوە و زەرەر و زیانێکی زۆر بەر دانیشتوانەکەی کەوتووە”.
لای خۆیەوە کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە 964ی راگەیاند، ئاگاداری ئاگرەکەی گوندی قامیشن و لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی لەسەر خەتن تا بچنە گوندەکە و هاوکاری دانیشتوانەکەی بکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.
قامیش یەکێکە لە گوندەکانی شارباژێڕ و سەر بە قەزای ماوەتە، نزیکە 40 ماڵ دانیشتوانەکەیەتی و زیاتر پشت بە ئاژەڵدارى و باخدارى دەبەستن بۆ بژێوى ژیانیان.
شاخ داڕووخابوو
شارەوانى گاپێڵۆن رێگاى نزیک گۆمە قازانیان پاککردەوە
قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە
لە سیتەک رێگەی بەدیل دروست دەکرێ
تیمەکانی مینلابەر هەڵیناگرتنەوە
لە گوندێکی شارباژێر دوو گولـلە هاون دۆزرانەوە
لە گوندێکی شارباژێر
کۆمەڵێک داربەڕووی باڵابەرزی قەتڵوعام کرد؛ دەستگیر کرا
ژمارەیەک باخی هاوڵاتیانیش تیاچوون
شۆرتی کارەبا زیاتر لە 1000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی لە شارباژێر سووتاند
لیژنهیهكی باڵاى زانكۆى سلێمانى كارى لهسهر دهكات
یونسكۆ داواى كردووه شارباژێر وهكو پاڕك ئینجا به "جیۆپاڕك" بناسێندرێت
مهترسییه بۆ سهر ماسی و هاوڵاتیان