بە بڕیارى وەزارەتى پەروەر

منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە قوتابخانەکان و باخچەى ساوایان وەردەگیرێن

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردە جەخت لە بڕیارێکى پێشووترى دەکاتەوە، سەبارەت بە تێکەڵکردنى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت لەگەڵ منداڵانى ئاسایى لە باخچە و قوتابخانەکان.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى جەسام مشیر کەریم، بەڕێوەبەرى گشتی فێرکردنى بنەڕەتى و باخچەى ساوایانى لەسەرە و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەکانى (سلێمانى، هەولێر، دهۆک، گەرمیان، هەڵەبجە سۆران، راپەڕین، زاخۆ و خوێندنى کوردى لە کەرکوک)، کراوە. تێیدا جەخت لە بڕیارێکى پێشوترى وەزارەتى پەروەردە کراوەتەوە بۆ وەرگرتنى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت لە باخچە و قوتابخانەکان.

بڕیارەکە مەبەست لێى دابینکردنى مافەکانى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەتە و جێبەجێکردنى پڕۆسەو بەرنامەى خۆگرتن و تێکەڵکردنى منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەتە لەگەڵ منداڵانى ئاسایى لە باخچەکانى ساوایان و قوتابخانەکان، ئەوەش بە جێبەجێکردنى رێنماییەکانى پەروەردە.

لە نوسراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە دەبێت سەرجەم منداڵانى خاوەن پێداویستى تایبەت وەربگیرێن و ئاسانکاریان پێشکەش بکرێت.

ئەوەش روونکراوەتەوە کە وەرگرتنى ئەو منداڵانە بە پشت بەستن بە راپۆرتى پزیشکى و دەستنیشانکردنى جۆرى نەخۆشییەکەى دەبێت..

لە ساڵێکدا هەزار قوتابی خوێندنی نا ئاسایی زیادیان کردو...

لە ساڵێکدا هەزار قوتابی خوێندنی نا ئاسایی زیادیان کردووە