سەردانى بەڕێوەبەرایەتى کارەبا بکەن

خاوەن کێڵگە کشتوکاڵى و پەلەوەریى و کارگەکانى پێنجوێن ئاگادار دەکرێنەوە

964+

کامیار کەمال_ پێنجوێن

دەبێت لەماوەی 10 رۆژدا خاوەنی کێڵگەی کشتوکاڵی و باخ و کێڵگەی پەلەوەریى و کارگەکان سەدانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای پێنجوێن بکەن و وێنەى پێوەرى کارەبایان پێبێت.

بەهادین عەبدوڵا، بەڕێوەبەری هۆبەی چاکسازی کارەبای پێنجوێن بە 964ـى وت” بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەر کێشەیەک، داواکراوە خاوەنی کێلگەی کشتوکاڵی و باخەکان و کێڵگەی پەلەوەرییەکان و کارگەکان سەردانی هۆبەی چاکسازی بکەن”.

باسى لەوەشکرد، لای ئەو کەسانەوە هەر کێشەیەک هەبێت بۆیان چارەسەر دەکرێت و هەر رێکارێکیش لەلایەن بەرێوەبەرایەتی کارەباوە هەبێت وەک وەرگرتنی پارەی کارەبا و گۆڕینی پێوەر ئەگەر پێویست بکات یان ئەگەر کەسێکیش زیادەڕۆیی کردبێت دەبێت، چارەسەر دەکرێن.

ئەوەشی خستەروو، بەهۆی ئەوەی کە یەک کارمەندی ژمێرەیان هەیە و ناتوانێت بچێتە گوندە دوورەکان، لەبەر ئەوە دەبێت ئەو هاوڵاتیانەی داوایان لێکراوە خۆیان سەردان بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

کێشەى کارەباى پێنجوێن بەردەوامە

کێشەى کارەباى پێنجوێن بەردەوامە