"خێرایی لێخوڕین هۆکار بووە"

لەکەرکوک بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە 2 کەس گیانيان لەدەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ناو سه‌نته‌رى پارێزگاى كه‌ركوك به‌هۆى رووداوێكی هاتوچۆوه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هاتوچۆش هۆكارى رووداوه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

رووداوه‌كه‌ لەسەر شەقامی سەرەکی نێوان دادگای کەرکوک و بەرێوەبەرایەتی ناسنامەی کەرکوك روویداوه‌.

ئوسامە خالد لە بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی کەرکوک بۆ 964 ئاشكراى كرد، رووداوه‌كه‌ له‌ کاتژمێر 6:30 خوله‌كى به‌یانى روویداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

وتیشی “هۆكارى سه‌ره‌كى رووداوه‌كه‌ بەهۆی خێرای لێخوڕێن و پابەندنەبونی رێنمایەکانی هاتوچۆ بووه‌ و ئۆتۆمبلەکەش لە جۆری ئۆپڵ ئۆمیگا بووە”.

پێداوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

رێگاوبانه‌كانی كه‌ركوك رێكده‌خرێنه‌وه‌

رێگاوبانه‌كانی كه‌ركوك رێكده‌خرێنه‌وه‌