زیاتر له‌ 270 هه‌زار سه‌رنشین و نزیكه‌ى 2000 گه‌شت

مانگى رابردوو هێڵى ئاسمانى عێراقی ژماره‌ى سه‌رنشین و گه‌شته‌كانى زیادبووه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

هێڵى ئاسمانى عێراق ده‌ڵێت، مانگى ته‌مموز دۆخى هێڵه‌كه‌یان زۆر باش بووه‌ و توانیویانه‌ له‌و مانگه‌دا زیاتر له‌ 270 هه‌زار سه‌رنشین بگوازنه‌وه‌.

مه‌ناف عه‌بدولمونعم، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هێڵه‌كه‌ ده‌ڵێت، له‌ مانگى ته‌مموزدا ژماره‌ى سه‌رنشینى گواستراوه‌‌ له‌رێگه‌ى هێڵه‌كه‌یان زۆر زیاد بووه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ژماره‌ى گه‌شته‌ راسته‌وخۆكانیشیان زیادی كردووه‌.

وتیشی “ته‌نیا له‌ مانگى ته‌مووزدا 272 هه‌زار و 972 سه‌رنشین گواستراونه‌ته‌وه‌ و هه‌زار 859 گه‌شتیش ئه‌نجام دراون، كه‌ ئاڕاسته‌كانیان له ‌ناوخۆ و وڵاتانى هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تى بووه”‌.

هه‌رچه‌نده‌ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هێڵه‌كه‌ باسی ژماره‌ى سه‌رنشینانى مانگى پێشووتر ناكات‌، به‌ڵام ده‌ڵێت، مانگ له‌دواى ژماره‌ی گه‌شت و سه‌رنشینه‌كانیان زیاتر ده‌بێت.

ساڵێکە ئاسمانى تورکیا بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى سلێم...

ساڵێکە ئاسمانى تورکیا بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکانى سلێمانیدا داخراوە