دەستییان بەسەر بڕێکی زۆر خۆراکدا گرتووە
تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی بڵاوکردەوە
964+
ژێوار خدر
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماری شەش مانگی رابردووی گەڕان و پشکنینەکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت، ئەو بڕە خۆراکانەی دەستمان بەسەردا گرتوون بەپێی ستانداردی عیراقی شیاوی خواردن نەبوون.
بەپێی بڵاوکراوەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو خۆراکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە پێکهاتوون لە: خوێ، خەیارشۆر، بسکیت، مایۆنێز، چپس وکێک.
ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەڵەبجە بەم شێوەیەیە:
– بڕی ( 6500) کیلۆ خەیار شۆر و پسیکیت
– بڕی (30) تەن خەیار شۆر گەڕانەوە
– بڕی ( 516) كارتۆن چپس
– بڕی ( 161) كارتۆن گەزۆ
– بڕی ( 130) كارتۆن كێك ئیرانی
– بڕی ( 522) كارتۆن كرواسۆن
– بڕی (25) تەن خوێی خۆراكی
– بڕی ( 6000)كیلۆ مایۆنیز
– بڕی (27) تەن خوێی خۆراكی
– بڕی ( 1500) كیلۆ كێك ئیرانی
– بڕی ( 466) كارتۆن كێك ئیرانی