• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

ماسیەکانی بەنداوی باوەشاسوار ژەھراوی کراون

+964

میلاد جەلال – گەرمیان

ژمارەیەکی زۆر لە ماسیەکانی بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری، مرداربونەتەوە و سەرئاو کەوتوون، بەڕێوەبەری بەنداوەکەش دەڵێت”ژەھراوی کراون”.

عەزیز کەریم، بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار بە 964ـی وت،”رۆژی یەکشەممە 4.8.2024 سەردانی بەنداوەکەمان کرد، بینیمان ماسیەکی زۆر سەر ئاوەکە کەتوون و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان ئاگادارکردەوە”

“بە نزیک بوونەوە لە بەنداوەکە بۆن گەنیوێکی ناخۆشی دەھات، نمونەی ماسیەکانمان ناردە ڤێرتێرنەری قەزاکە بۆ پشکنین، دەرکەوت بە ماددەی کیمیایی ژەھراوی بوونە”عەزیز کەریم وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد،”ئەو ماسیانەی مرداربوونەتەوە قەبارەیان لە 5 بۆ 15 سانتیمەترە، دەشڵێت”ئیشی راوچیە کە دەرمانی کردووەتە ناو بەنداوەکە و ماسیە گەورەکانی بردووە بۆ فرۆشتن و بچوکەکانیش بەوشێوەیە مردابونەتەوە”

بەڕێوەبەری بەنداوەکە وتیشی،”تاکو ئێستا کەس دەستگیرنەکراوە چونکە نازانین کێ ئەو کارەی کردوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

پێشنیارێک بۆ رزگارکردنی گیانی ماسییەکانی سەرسوراو دەک...

پێشنیارێک بۆ رزگارکردنی گیانی ماسییەکانی سەرسوراو دەکرێ

تەڵال بەلوشی راهێنەری یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە

بە فشاری هاندەران

تەڵال بەلوشی راهێنەری یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دوایەیی یانەی زاخۆ لەخولی ئەستێرەکانی عێراق، راهێنەرە قەتەریەکەی یانەی زاخۆ دەستی لەکارکێشایەوە و کارگێری یانەکەش قبوڵیان کرد.

تەڵال بەلوشی دوو وەرزە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق سەرپەرشتی مەشقی یانەی زاخۆ دەکات، لەوەرزی رابردوو توانی ریزبەندی چوارەم لەخولەکەدا مسۆگەر بکات و ئەم وەرزەش لەپلەی سێیەمی رێزبەندیەکەیە، دوای دۆڕانی یانەی زاخۆ بۆ سێ یاری لەسەر یەک، هاندەرانی زاخۆ داوایان کرد راهێنەرەکە دەستلەکاربکێشتەوە و ئەویش بڕیاری وازهێنانی دا و دەستی لەکارکێشایەوە.

دلژار عەدنان، ئەندامی دەستەی کارگێری یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، تەڵال دەستی لەکارکێشایەوە و ئێمەش رەزامەندیمان لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی پێشاندا و لەکاتێکی نزیکدا بەدیلێکی گونجاوی بۆ دادەنێن.

ئەمە لەکاتێکدایە پێش دوو یاری راهێنەرەکە خۆی داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، یانەکەش پێیان وابوو مانەوەی راهێنەرەکە تا کوتاییهاتن بەخولەکە باشتر دەبێت، بەڵام بەهۆی فشاری زۆری هاندەرانی زاخۆ کوتا جار دەستلەکارکێشانەوەکەی قبوڵکرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دوو یارییە بەدوای یەکدا یانەی زاخۆ تامی بردنەوە ناکات

دوو یارییە بەدوای یەکدا یانەی زاخۆ تامی بردنەوە ناکات