بۆچی ئەم بەیانییە نەهاتەوە؟

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بۆ 964: پێشبینیی دەكەین ئێوارە ئاو بگەڕێتەوە ماڵەكان

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

بڕیار بوو ئەم بەیانییە ئاوی ئەو ماڵانەی لەسەر پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ دابین دەكرێت، بگەڕێتەوە و كێشەكە چارەسەر ببێت، بەڵام بەڕێوبەری ئاوی هەولێر دەڵێت، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە گەڕانەوەی ئاوەكە دواكەوت و پێشبینیی دەكەن ئێوارە ئاو بگاتەوە ماڵەكان.

رابەر حوسێن بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئەمڕۆ چوارشەممە 7.8.2024 بە 964ی راگەیاند، دەبوو ئەم بەیانییە ئاوی ئەو گەڕەكانە بگەڕێتەوە كە لە دوێنێوە بەهۆی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ بڕاوە، بەڵام كێشەیەكی تەكنیكی هاتەپێش و كارەكەی دواخست، كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی تیمەكانمان بوو.

وتیشی، “نامەوێت كاتێكی دیاریكراو ئاماژە پێبكەم بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئاو بۆ ئەو شوێنانەی ئاویان بڕاوە، بەڵام پێشبینیی دەكەم ئێوارە كاتژمێر شەش بەدواوە ئاوەكە بێتەوە و دۆخەكە ئاسایی ببێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێر بەهۆی كاركردنی لە بۆریی گوێزەرەوەی جۆری GRP لە نزیک وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی ئیفراز سێ، کە پێشتر شکابوو، رایگەیاند ماوەی 34 كاتژمێر ئاوی چەند ناوچەیەكی هەولێر دەبڕێت، کە 40%ی هاوبەشانی ئاو دەگرێتەوە، بڕیاریش بوو شەوی رابردوو ئاوەكە بەربدرێتەوە و ئەم بەیانییە بگاتە هەموو ناوچەكانی ئاویان لێبڕاوە، بەڵام ئیشەكە دواكەوت.

کاتژمێر 2:00ـی ئەمشەو ئاو بۆ 40%ـی دانیشتوانی هەولێر دەگە...

کاتژمێر 2:00ـی ئەمشەو ئاو بۆ 40%ـی دانیشتوانی هەولێر دەگەڕێتەوە