لە هەولێر
ئاوهڕۆی لوولهیی لە دارەتوو دروست دەكرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە، پڕۆژی ئاوهڕۆی لوولهیی لە ناحیەی دارەتوو جێبەجێ دەكرێت.
سەرچاوەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەوەی خستەڕوو، به بڕی 327 ملیۆن دینار پڕۆژەكە كەوتە بواری جێبەجێكردن، كە لهسهر بودجهی وهزارهتی شارهوانی جێبەجێ دەكرێت.
بە پێی راگەیاندراوەكە، پڕۆژهكه بریتییه له دانانی ئاوەڕۆیهكی لوولەیی بۆ سایدی دووەمی ناوچەی پیشەسازی و پاشان قیرتاوکردنی شەقامەکە بە درێژایی 1300مەتر بە ئاراستەی دارەتووی کۆن و شەقامەکانی گەڕەکی کوردستان و نیشتمان و هەرێم، هەروەها ناوچەی پیشەسازیی دارەتوو لێی سوودمەند دەبن.