لە 20.11.2024 ئەنجام دەدرێت
وەزارەتی پلاندانان ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دەکات
964+
ژێوار خدر
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری کە بڕیارە لە مانگی 11ەی ئەمساڵدا ئەنجام بدریت.
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان، دوو خولی ڤاهێنانی تایبەت بە پڕۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەکاتەوە، کە ماوەی 20 رۆژ دەخایەنێت.
خولەکان لە 6.8.2024 دەستپێدەکەن و لە 26.8.2024 کۆتاییان دێت، 14 هۆڵیش بۆ راهێنانی بەشداربووان ئامادە کراوە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.
بەپێی راگەیاندراوەکە، ئەو خولانە لە پێناو ئەوە دەکرێنەوە، تا راهێنەرەکان پرۆسەی گەمارۆسازی و ژمارەدانان بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و راستەقینە ئەنجام بدەن.
بڕیاریشە کۆتایی ئەم مانگە، بە شێوەیەکی مەیدانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پڕۆسەکە بەڕێوەبچێت، کە خۆی دەبینێتەوە لە ژمارەدانان لە هەموو ئەو شوێنانەی کە پێگەی جوگرافیان هەیە، دواتریش تەواوی بینا و باڵەخانەکان سەرژمێری دەکرێن و کۆی پڕۆسەکەش ماوەی دوو مانگ دەخایەنێت.