لە جەلەولا

 ژن و مێردێک لە رووداوێکى هاتوچۆدا گیانیان لەدەست دا

964+

ڕاژان باجەڵان – خانەقین

بەرەبەیانی ئەمڕۆ خێزانێکى دانیشتووی شارۆچکەی سەعدییە لەکاتى چوونیان بەرەو شارۆچکەی جەلەولا تووشی رووداوێکی هاتوچۆ بوون و بەهۆیەوە دایک و باوکەکە گیان لەدەست دا.

دکتۆر محەمە دمتعەب، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی جەلەولا بە 964ـى وت، رووداوەکە کاتژمێر 5ـى بەرەبەیان روویداوە، هەر لە شوێنى رووداو ژن و مێردێک گیانیان لەدەستداوە و منداڵە دووساڵەکەشیان بریندار بووە و بەرەو نەخۆشخانەى گشتیى بەعقوبە رەوانەکراوە.

وەک باسى دەکات، تەندروستى منداڵەکەش باش نییە.

ئیبراهیم کڕوی شایەتحاڵێکی رووداوەکەیە و بە 964ـى وت، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلی BMW و بارهەڵگرێک بووە و دەماودەست ئەو خێزانە دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە و شۆفێری بارهەڵگرەکە وەزعی باشبوو .

وەک ئەوەى ئەو شایەدحاڵەکە باسى دەکات، بەهۆى خراپى رێگاکە دروستبوونى لادانى کاتى، چەندین رووداوى هاتووچۆ لە رابردوودا روویانداوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەست دا