سەرچاوەی ئاوەکەشی وشککرا

ئەو کێڵگە پەتاتەیەی بە ئاوی پیس ئاودراوە تێکدەدرێت

+964

دیلان محەمەد جەزا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی كێڵگەیەكی پەتاتەیان تێكدا، كە بە ئاوی پیس ئاودرابوو، هاوكات سەرچاوەی ئاوە پیسەكەشیان لەناوبرد.

گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتیی سلێمانی بە 964 وت، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە شاری سلێمانی دەستیان بەسەر بڕێک پەتاتەدا گرتووە، كە دوای پشکنین دەرکەوتوە بۆ خواردن شیاو نییە.

وتیشی، ئەمڕۆ سەرچاوەی ئەو ئاوەی پەتاتەکەشی پێ ئاو دەدرێت لەگەڵ کێڵگەی پەتاتەکە تێکدران.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدە...

كشتوكاڵ بە ئاوی پیس و لە ناو ماستەرپلانی هەولێردا قەدەغە كرا