دکتۆر ئاراز زەینەڵ بوو بە سەرۆک
زانکۆی گەرمیان لە ئەمڕۆوە سەرۆکێکی نوێی ھەیە
+964
میلاد جەلال – گەرمیان
بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 4.8.2024 ئاڵوگۆڕ لە پۆستی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا، ئاراس فایەق زەینەڵ لەجیاتی فەرھاد قادر، بوو بە سەرۆکی زانکۆکە.
964 دەزانێت 13 کەس داواکاریان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی زانکۆی گەرمیان پێشکەش کردبوو.
فەرھاد قادر، سەرۆکی پێشوی زانکۆی گەرمیان بە 964ى وت،”ماوەی چوار ساڵ لە پۆستەکەم بووم، دوو مانگ پێش تەواو بوونی ماوەکەم، داوام لە وەزارەتی خوێندنی باڵاکرد بانگەواز بۆ پێشکەشکردنی پۆستەکە ئەنجام بدەن”
دوای یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو کەسانەی کە داواکاریان پێشکەشکردبوو، بە ئامادەبوونی ئارام محەمەد وەزیری خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڵوگۆڕ لە پۆستەکە ئەنجامدرا، ئاراس فەریق زەینەڵ وەک سەرۆکی نوێی زانکۆی گەرمیان دەستبەکاربوو.
سەرۆکی پێشوی زانکۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد،”ھیچ پۆستێک وەرناگرم و تەنھا وەک مامۆستا لە زانکۆی گەرمیان درێژە بە ئەرکەکانم ئەدەم و بەردەوام ئەبم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی