برينی سێ کەسیان سەختە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا پێنج کەس بریندار بوون

964+

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک تەکیە پێنج کەس بریندار بوون و هاتوچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، برینی سێ کەسیان سەختە.

رووداوەکە وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلی جۆری لانسەر ویستوویەتی لە سلێمانییەوە بچێت بۆ کەرکوک، دوای دەرچوون لە تەکیە لە دەستی وەردەگرێت و وەردەگەڕێت.

عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی چەمچەماڵ بە 964ی راگەیاند، ئۆتۆمبێلەکە پێنج کەسی تێدا بووە و هەر پێنجیان بریندار بوون.

وتیشی، “شۆفێرەکە و هاوسەرەکەی و منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵەیان تەندروستییان ناجێگیر بووە و برینەکەیان سەخت بووە و رەوانەی سلێمانی کراون”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو شوفێر گیانیان لەدەست دا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو شوفێر گیانیان لەدەست دا