لە ناحیەی ئەلقوش

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو شوفێر گیانیان لەدەست دا

+964

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە2024.8.1، لە ناحیەی ئەلقوش لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو شوفێر گیانیان لەدەستداوە.

رووداوەکە لە نێوان دوو بارهەڵگر لە سەر رێگای باعەدرێ – بەدریک  روویداوە، یەکێک لە شوفێرەکان خەڵکی باکوری کوردستانە و شوفێرەکەی دیکەش خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە.

مەتین جەمیل، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک بە 964ـی وت، لە رووداوێکی هاتوچۆدا  لە ناحیەی ئەلقوش شوفێری هەردوو بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە و رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراون.

وتیشی، لە ئێستادا لە پزیشکی دادی دهۆکن و پشکنین بۆ  هەردوو تەرمەکان کراوە، دوای ئەوە رادەستی کەسوکارەکانیان دەکرێنەوە.

یەکێک لەو دوو بارهەڵگرە مریشکی بارکردووە و بەهۆی رووداوەکەوە چەندان مریشکیش مرداربوونەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی د...

لە دوو رووداوی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکە بریندارن