بۆ یەکەجار لە گەرمیانەوە

لەمەودوا بە لۆگۆیەک ئەو شوێنکارانە بناسەوە کە مۆڵەتى تەندروستییان هەیە

964+

وریا فەتاح

لە هەنگاوێکى نوێدا تەندروستى گەرمیان هەستاوە بە دانانى لۆگۆ لەسەر ئەو شوێنکارانەى لە سنوورى قەزاى کەلاردان، ئامانجیش لەو کارە ئاگادارکرنەوەى هاوڵاتیانە لەو شوێنانەى کە مۆڵەتیان هەیە.

وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گەرمیان بڵاوى کردووەتەوە، لۆگۆکە لەو شوێنکارانە دەدرێت کە مۆڵەتیان هەیە و لەو رێگەیەشەوە خەڵک دەزانن کە ئەو شوێنە مۆڵەتى هەیە یان نا.

لۆگۆکە ژمارە تەلەفونى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و کۆدى ئەو شوێنکارەى لەسەرە کە بۆى دانراوە، هاوڵاتیانیش لە کاتى بینینى سەرپێچى دەتوانن راستەوخۆ پەیوەندى بە لیژنەى چاودێرى تەندروستییەوە بکەن.

“ئەم پڕۆژەیە یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی چڕکردنەوەی زیاتری پرۆسەی چاودێریی بازاڕ و فرۆشگاکانە”، تەندروستى گەرمیان وادەڵێت.

بۆیەکەمجار لە گەرمیان نەشتەرگەرییەکى بێهاوتا ئەنجامد...

بۆیەکەمجار لە گەرمیان نەشتەرگەرییەکى بێهاوتا ئەنجامدرا