2500 کەس سودمەند بوون

لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان راگەیەندرا

964+

ژووری هەواڵ

ژمارەیەک رێکخراو و چالاکوان لە سلێمانی پرۆژەیەک بۆ هاوکاریکردنی کەمدەرامەتان و هەژاران رادەگەیەنن، خاوەن خواردنگە و خێرخوازانیش بەشدار دەبن لە پێدانی هاوکاری.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتی‌ چاودێری‌‌ و گه‌شه‌پێدانی‌ کۆمەڵایەتی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەکە بەشێوەی ئەزموونی دابەشکردنی خۆراکی بەسەر خێزانە کەمدەرامەتەکاندا بە سەرکەوتوویی دەست پێکرد و جلوبەرگ و خواردن دابەشدەکرێت بەسەر هەژاراندا.

بەڕێوەبەری رێکخراوی کیدو کە لە پرۆژەکەدا بەشدارە رایەگەیاند، جلوبەرگی بەکارهاتوو و خواردنی ئامادەکراو دەدەن بە کەسانی هەژار و کەمدەرامەت.

هێمن محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەمڕۆ دابەكردنی هاوکارییەکان دەستیپێکردووە و دوو هەزار و 500 خێزان سوودمەند بوون.