ناوەکانیان لای بریکارەکانە

دانیشتووانی پێنجوێن دەتوانن کارتە کۆنەکانی نەوت نوێبکەنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

نوێنەری کارتی سووتەمەنی لە قەزای پێنجوێن، “داوا لە دانیشتووانی پێنجوێن و دەوروبەری دەکات کارتە کۆنەکەی نەوت و بڕی پێنج هەزار دینار بگەیەنن  بە بریکارەکانی خۆراک”.

ئەو داواکارییە، “دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز دەگرێتەوە”.

ئەمڕۆ چوارشەممە 31.7.2024، هاوکار عومەر نوێنەری کارتی سووتەمەنی لە قەزای پێنجوێن ئاگادارینامەیەکی خەڵکی پێنجوێنی بۆ 964 ناردووە و دەڵێت، “ئاگاداریان دەکەین کە سەردانی بریکاری خۆراکەکانیان بکەن، بەپێی ئەو لیستەی داومانە بە بریکاری خۆراکەکان هەر هاوڵاتییەک ناوی لەو لیستانەدا هەبوو دەبێت کارتی سووتەمەنیەکەی بگەڕێنێتەوە”.

لەگەڵ گەڕانەوەی کارتە کۆنەکە دەبێت هاوڵاتییەکە بڕی پێنج هەزار دینار بۆ دووبارە تازەکردنەوەی کارتەکان بدەن بە بریکارەکانی خۆراک، “هەر هاوڵاتییەک ناوی هەبێت واتە کارتەکەی بەسەرچووە و بۆ بەشە نەوتی ئەم ساڵ و کارتەکەی کارناکات”، هاوکار عومەر وا دەڵێت.

وتیشی، “هەرکەسیش کارتی نەوتی مردووی لایە، دەبێت تەسلیم بکرێتەوە وە هیچ بڕە پارەیەک وەرناگیرێت”، دەربارەی زانینی ناوەکان، وتی، “بۆ ئەوەی بزانی ناوت هەیە یان نا، لیستەکان لای بریکارەکانی خۆراکن، هەر هاوڵاتییەک چوو بایەعی وەرگرێت لەوێ دەتوانێت سەیری بکات و ناوەکەی بدۆزێتەوە”.

جوتیارانى پێنجوێن لە بەغداوە داواى راگرتنى هاوردەى بە...

جوتیارانى پێنجوێن لە بەغداوە داواى راگرتنى هاوردەى بەرهەمى کشتوکاڵى دەکەن