نابینایانی سلێمانی داواکارییان هەیە

12 ساڵە کەمئەندامان تۆمار نەکراون

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

نابینایانی سلێمانی چەند داواکارییەکیان هەیە و دەڵین لەلایەن حکومەتەوە گرنگییان پێ نەدراوە، جگە لەوەی موچەکانیان زۆر کەمە، هەلی کاریشیان بۆ نەڕەخساوە.

عوسمان خەلیفە، سەرۆکی رێکخراوی رۆشنایی دڵ تایبەت بە نابینایان قسەی بۆ 964 کرد و وتی، کەمئەندامان فەرامۆش کراون و تا ئێستا چەند جارێک داوامان کردووە هەلی کارمان بۆ بڕەخسێت، بەڵام نە لە حکومەت و نە لە کەرتی تایبەت هەلی کار بۆ نابینایان نییە، ئەوە جگە لەوەی لەلایەن پەروەردەشەوە هیچ گرنگییەک بە نابینایان نەدراوە، تا ئێستا هیچ کتێبێکی خوێندن بە دەنگ لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بۆ نابینایان تۆمار نەکراوە و ئەوەی هەیە لەلایەن رێکخراوەکانەوە کراوە.
وتیشی، 12 ساڵە نابینایان و نابیستان تۆمار نەکراون بە چەندان کەمئەندام هەن تا ئێستا هیچ موچەیەکیان نییە و ئەو موچەیەی کە هەشمانە زۆر کەمە و بەشی پڕ کردنەوەی پێداویستییەکانمان ناکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

هیچ قوتابیەکی نابینای 12ـی ئامادەیی یەکەم نەبووە

هیچ قوتابیەکی نابینای 12ـی ئامادەیی یەکەم نەبووە