کەرکوک

زیاتر لە 200 دوکانى بازاڕى گەراج لەیلان لەژێر هەڕەشەى رووخاندندان

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

شۆفڵێک هات و ویستی دوکانەکان بڕوخێنێت، کامێرای 964ـى دیت و رایکرد، دوکاندارێک بۆ 964 وتی: دوور لە یاسا دەیانەوێت زیاتر لە 200 دوکانى بازاڕى گەراج لەیلانى کەرکوک بڕوخێنن.

وەزارەتی بازرگانی عێراق بەمەبەستی دروستکردنی سەمونخانە و هەویرکارییەکی حکومی دەیەوێت زیاتر لە 200 دوکان و کۆشک لە بازاڕى گەراج لەیلانى کەرکوک، بروخێنێت.

دوای ئاگادارکردنەوەی کاسبکارانی بازاڕی گەراج لەیلان، ئەمڕۆ سێشەممە 30.72024 لیژنەی زێدەڕۆیى سەر بە قایمقامیەتی کەرکوک بە شۆفڵەوە دەچێتە سەر ئەو بازاڕە بەمەبەستی روخاندنی و کاسبکارانیش رێگری لێدەکەن.

ئیسماعیل کەریم کە دوکاندارێکى بازاڕەکەیە، بە 964ـى وت، کرێچین و کرێ دەدەن بە فەرمانگەی دانەوێڵەی کەرکوک، لە ئێستادا هەفتەی دوجار دێنە سەرمان داوە دەکەن چۆڵی بکەین، دەیانەوێت وەبەرهێنانى لەسەر بکەن و لەسەر ئێمەى بڕوخێنن، بەڵام ئێستا کە میدیاکانیان بینى رایانکرد و شۆفڵەکەیان دورخستەوە.

فەڵاح یایچی قایمقامی کەرکوک بە 964ـی وت،”بەنوسراوی فەرمی لە لایەن فەرمانگەی دانەێڵەی کەرکوکەوە ئاگادار کراوین کە ئەو دوکانانە بروخێنین، بەڵام بەهۆی رێگری دوکاندارەکانەوە راگیرا”.

پەیامنێری 964 زیاد لە جارێک پەیوەندی بە بەرێوەبەری فەرمانگەی دانەوێڵەی کەرکوکەوە کرد، بەڵام وڵامی پەیوەندیەکانی نەدەدایەوە.

بڕیارى رووخاندنى ئەو دوکانانە دواى ئەوە هات کە ساڵى رابردوو سەرۆک وەزیرانى عیراق بڕیاریدا کە لە هەر شارەو سەمونخانە و نانەواخانەى و هەویرکارییەکى مۆدێرنى حکومى بکرێتەوە و بەنرخى کەم بە هاوڵاتیان بفرۆشرێت و قورسى سەر شانیان کەم بکاتەوە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئەوەى لە جەژندا دروستیان کرد لە دواى جەژن رووخێنرا

ئەوەى لە جەژندا دروستیان کرد لە دواى جەژن رووخێنرا