لە بەغدا بە زمانی کوردی وتار پێشکەش دەکات

مامۆستایەکی ئاینی شیعە مەزهەب بە وتارەکانی سەرنجی خەڵکی بۆخۆی راکێشاوە

964+

راژان مەجید – خانەقین

شێخ کازم ئەرکەوازی یەکێک لە شێخەکانی مەزهەبی شیعەیە و ساڵانێکە لە سۆشیال میدیا ناوبانگێکی زۆری هەیە بەهۆی وتاردانەکانی بە زاراوەی خانەقینی و باسکردنی کچان و کوڕان لەرووی جل و بەرگ و عادات و تەقالیدەوە.

ئەو مامۆستا ئاینییە لە ساڵانێکە لە بەغدا وتار پێشکەش دەکات بەزمانی کوردی و زاراوەی خانەقینی کەڵهوڕی.

ئێستا شێخ کازم لە قەزای قانەقینەوە بۆ 964 وتی، وتارەکانم بە زمانی کوردی پێشکەش دەکەم و خەڵکێکی زۆر گوێم بۆ دەگرن، سەبارەت بەو گەنجانەشی پێشتر رەخنەم لێیان گرتووە ئێستا لێیان رازیم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی