دهۆک کەمترینە
هەولێر بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان یەکەمە
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ماوەی نزیکەی حەوت مانگی رابردوودا، 306 هەزار کارتی دەنگدان لە هەر سێ پارێگاکەی هەرێمی کوردستان کە کۆمسیۆن ئۆفیسی هەیە (جگە لە هەڵەبجە ) دراونەتەوە بە هاوڵاتیان.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق خۆی ئەو داتایەی ئاشکرا کردووە.
نوسینگەی جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کە وێنەیەکی بۆ 964 ناردووە، ئەمڕۆ 28.7.2024 لە بڵاوکراوەیەکدا دەڵێت، “لە سەرەتای ئەمساڵەوە 1.1.2024 بۆ 25.7.2024، لە دهۆک، هەولێر و سلێمانی 308 هەزار کارت دراونەتەوە بە دەنگدەران”.
وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە:
– هەولێر: 169 هەزارو 198 كەس
– سلێمانی: 107 هەزارو 649 كەس
– دهۆك: 29 هەزارو 653 كەسهەروەها بەپێی داتاکان ژمارەی دەنگدەران لەسەر ئاستی دەنگدانی گشتی و تایبەت بەم شێوەیەیە:
– دەنگدانی گشتی : 218 هەزارو 299 كەس
– دەنگدانی تایبەت: 74 هەزارو 58 كەس
– ئاوارە: 14 هەزارو 143 كەس