زیاتر له‌ پێنج مانگه‌ بریاری بۆ دراوه‌

بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ كرایه‌ 24 كاتژمێری

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دواى زیاتر له‌ پێنج مانگ، بڕیارى بوونى بنكه‌ى ته‌ندروستى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ به‌ 24 كاتژمێرى، جێبه‌جێكرا، ته‌ندروستى كۆیه‌ش ده‌ڵێت، بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناكاو تیمه‌كان 24 كاتژمێر له‌ ئه‌ركدا ده‌بن.

رۆژى 6.2.2024 وەزیری تەندروستی له‌كاتى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى بنكه‌كه‌ له‌ ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ ئه‌م بڕیاره‌ى دا كه‌ ئێشکگری فریاگوزاری خێرای 24 کاتژمێری  له‌و بنكه‌یه‌ بكرێته‌وه‌، هه‌رئه‌وكات بڕیاریشی دا بنکەیەکی نوێى ته‌ندروستی لە ناحیەكه‌ دروست بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه‌.

د. شێروان جه‌لال، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى كۆیه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، بوونى بنكه‌كه‌ به‌ 24 كاتژمێرى، خزمه‌تگوزارییه‌كى نوێی ته‌ندروستییه‌ بۆ سنوورى ناحیه‌كه‌.

وتیشی “بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كه‌ ئێستا خاوه‌ن ئه‌مبوڵانسی خۆیه‌تى بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی كتوپڕ كه‌ روو له‌م بنكه‌ ته‌ندروستییه‌ بكات”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نه‌خۆشانى ئاسایی ده‌توانن رۆژانه‌  وه‌كو خۆی سه‌ردانى بنكه‌كه‌ بكه‌ن و پێداویستییه‌كانى چاره‌سه‌رى وه‌ربگرن.

به‌و پێیه‌ى سه‌نته‌رى ناحیه‌ى دێگه‌ڵه‌ كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى هه‌ولێر بۆ قه‌زاى كۆیه‌، له‌ ماوه‌كانى رابردوودا ژماره‌یه‌كی زۆرى رووداوى هاتوچۆش له‌و سنووره‌ روویانداوه‌ و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌وانه‌ى به‌ركه‌وته‌ى رووداوه‌كان بوون، روو له‌ قه‌زاى كۆیه‌ یاخود روويان له‌ نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كراوه‌.

هاوڵاتییه‌كی کۆیە دڵى له ‌لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه...

هاوڵاتییه‌كی کۆیە دڵى له ‌لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ژیان