تا کاتی گونجاو

“داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان دواخراوە”

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڕیاریداوە بە دواخستنی وادەی داخستنی کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، دەڵێت، ئاوارەکان دەتوانن لە کەمپەکان بمێننەوە تا ئەو کاتەی رەوشێکی گونجاو بۆ گەڕانەوەیان دەڕەخسێت.

عەلی عەباس، وتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک پێکدەهێنرێت و بڕیارە ئەو لیژنەیە لە سەرەتای مانگی داھاتوو کۆببنەوە و ھەڵسەنگاندن بۆ رەوشەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بەبێ ھیچ کێشەیەک بکەن.

بە وتەی عەلی عەباس، ھیچ کەمپێکی ئاوارەکان لە سلێمانی نەماوە، بەڵام لە هەولێر و دهۆک نزیکەی 26 ھەزار و 500 خێزانی ئاوارە ماون، کە 22 ھەزاریان لە پارێزگای دھۆکن و ئەوانی دیکە لە ھەولێرن.

حکومەتی عێراق بڕیاریدابوو لە 30ـی تەممووز تەواوی کەمپەکان لە ھەرێمی کوردستان دابخرێن.

زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال

زیاتر لە 150 خێزانی ئاوارە گەڕانەوە شەنگال