لە جیهاندا
ساڵانە نزیکەى 240 هەزار کەس لە کاتى مەلەکردندا دەخنکێن
964+
وریا فەتاح
خنکان خێرا و بێدەنگە، دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە 20 بۆ 60 چرکەدا رووبدات، بەپێى ئامارەکانیش ساڵانە نزیکەى 240 هەزار کەس لە کاتى مەلەکردندا دەخنکێن، هەرێمى کوردستانیش یەکێکە لەو جوگرافیایانەى گۆى زەوى کە لە وەرزى هاویندا کەم رۆژ هەیە گوێبیستى هەواڵى خنکان نەبین.
هەر ئەمڕۆ هەینى لە هەرێمى کوردستان، تائێستا دوو کەس خنکاون و هەواڵى خنکانى کەسێکى دیکەش هەیە و پشتڕاستنەکراوەتەوە
ژنێک لە زێى بچوکدا خنکا
بۆ راوەماسی چوبوون بەڵام یەکێکیان لێ خنکا
رۆژى 25ـى تەمووزى هەموو ساڵێک، رۆژى جیهانى خۆپاراستنە لە خنکان و لە کۆبوونەوەى گشتى نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیسانى 2021، بڕیارى لێدراوە.
رۆژەکە وێراى تیشک خستنەسەر رووداو و کارەساتەکانى خنکان لە جیهاندا، دەشیەوێت دەرفەتێک بێت بۆ هۆشیارى و کەمکردنەوەى رووداوەکانى خنکان.
ئامارەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان دەریدەخەن، ساڵانە نزیکەى 240 هەزارکەس لە جیهاندا دەخنکێن، لە دەیەى رابردووشدا 2.5 ملیۆن کەس لە جیهاندا خنکاون.
ئامارەکان چەند زانیارییەکى دیکەى تێدایە کە ئەمانەن:
خنکان سێیەم هۆکاری سەرەکی مردنە لە سەرانسەری جیهاندا.
لە ئاستی جیهانیدا، بەرزترین ڕێژەی خنکان لە نێوان منداڵانی 1-4 ساڵدایە، دواتر منداڵانی 5-9 ساڵ.
نێرەکان مەترسى خنکانیان لەسەر زیاترە و رێژەکەیان دوو ئەوەندەى مێینەکانە.
لە ئەمریکا ساڵانە بە تێکڕا 3500 بۆ چوار هەزار کەس دەخنکێن، کە بە تێکڕا رۆژانە 10 حاڵەتی خنکان و کوشندە روودەدات.
لەسەدا 23ـی خنکانی منداڵان لە کاتی کۆبوونەوەی خێزانی لە نزیک حەوزێک ڕوودەدات.