لە گوندێکی کەرکوک

بەهۆی تەزوی کارەبا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بریندار بوو

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە گوندێکی کەرکوک بەهۆی تەزوی کارەبا کرێکارێک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو.
پێش نیوەڕۆەی ئەمڕۆ هەینی 26.7.2024 لە گوندی دوحێلەی سەر بە شاری کەرکوک بەهۆی تەزوی کارەباوه دوو گەنجی کرێکار لە کاتی کارکردن کارەبا دەیانگرت و یەکێکیان دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات و ئەوەی دیکەش بریندار دەبێت.
عەلی ئەحمەد، ئێشکگر لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری کەرکوک بە 964ـی وت، ئەو دوو کرێکارە لە زەویەکانی نێو گوندەکە کاریان دەکرد و بەهۆی تەزووی کارەباوە وایان بەسەرهاتووە.
وتیشی “پاش رووداوەکە تەرمی کرێکارەکە گەیەندرایە پزیشکی دادی و بریندارەکە بەمەبەستی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانەی ئازادی کرا”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەهۆی کارەباوە دوو کرێکار لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا

بەهۆی کارەباوە دوو کرێکار لە کەرکوک گیانیان لەدەستدا