لە سلێمانی
هاوڵاتییەک بەهەڵە پارەی کارەبای کەم لێ وەرگیرابوو بۆیە ملیۆنێک دیناری بۆ گەڕاندنەوە
964+
توانا نەقی
هاوڵاتیەک بڕی یەک ملیۆن دینار دەگێڕێتەوە بۆ ژمێرکارێکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی کە بەهەڵە کەمتری لێ وەرگیراوە.
دابەشکردنی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاوڵاتییە کە ناوی رابەر رێبوارە پێشتر پارەی کارەبای لای ژمێرکاری بەڕێوبەرایەتیەکە پاکتاو کردووە، بەهەڵە بڕی ملیۆنێک و 20 هەزاری لێوەرگیراوە و ئێستا گەڕاندوویەتیەوە.
لەلایەن بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای سلێمانییەوە سوپاسی ئەو هاوڵاتییەکراوە و بە دەستپاک ناوهێنراوە.