بەهۆی شەڕ لەگەڵ هاوڵاتیەک

ئاسایشی هەولێر داوا دەکات سکاڵا لە کارمەندێکی بکرێت

964+

توانا نەقی

لە روونکردنەوەیەکدا ئاسایشی هەولێر داوا دەکات بەهۆی دەماقاڵێ و شەڕی کارمەندێکیان لەگەڵ هاوڵاتییەک هاوڵاتییەکە بڕوات لە پۆلیس سکاڵا لەسەر کارمەندەکەی ئاسایش تۆمار بکات.

ئەمشەوی چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای بڵاوبوونەوەی وێنە و لێدوانی هاووڵاتیەک بە ناوی “سەریاس عەونی” کە گوایە لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستدرێژیی کراوەتە سەر، بۆ هەموو لایەکی ردەگەیەنین راستی رووداوەکە کێشەیەکی کۆمەڵایەتی و کەسییە لە نێوان ئەو هاوڵاتیە و کارمەندێکی بنکەیەکی ئاسایش کە بەشەڕ هاتوون.

دەشڵێت، رێکاری پێویستیان گرتووەتەبەر لە بەرامبەر ئەو کارمەندە و دەستبەسەر کراوە، هاوکات داواش لەو هاوڵاتیە دەکەن سکاڵای یاسایی لە پۆلیس تۆمار بکات بۆ ئەوەی مافی پارێزراو بێت.

ئاسایش ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگەپێدراو نییە بە پێی یاسا هیچ کەسێک ناوی دەزگا ئەمنییەکان بۆ مەرامی کەسی بەکاربهێنێت.