گرافیک؛ 964+
ساغكردنه‌وه‌ی 964
دوێنێ هیچ مامۆستایه‌كی ئایینى له هه‌رێمى كوردستان نەكوژراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوێنێ به شێوه‌یه‌كی به‌رفراون له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى ئاكرێدا، وا بڵاوكرایه‌وه كه یه‌كێك له مامۆستایانى ئایینى كوژرا بێت یاخود خۆی كوشتبێت، به‌ڵام به‌پێی سۆراغى 964، هیچ مامۆستایه‌كى ئایینى نه‌كوژراوه یاخود خۆى نه‌كوشتووه.
ده‌نگۆكه، له‌سه‌ر مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا سورچی بڵاوكرایه‌وه، كه پێشنوێژ و وتارخوێنى یه‌كێك له مزگه‌وته‌كانى سنوورى قه‌زاى ئاكرێیه.
عەبدوڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی لیژنەی فەتوای هەرێم بۆ 964 دووپاتیكرده‌وه كه دوێنێ هیچ مامۆستایه‌كى ئایینى نه‌كوژراوه، یاخود خۆی نه‌كوشتووه.
وتیشی “دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ده‌نگۆكه په‌یوه‌ندیم به مامۆستا عه‌بدوڵا كردووه و قسه‌م له‌گه‌ڵى كردووه و سه‌لامه‌ته و له ژیاندایه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، نازانن هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م ده‌نگۆیه چی بووه و ده‌شڵێت، كه په‌یوه‌ندی به مامۆستا كردووه پێی سه‌یر بووه كه ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى له‌سه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانیان مامۆستا عه‌بدوڵا هیچ كێشه و گرفتێكى له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك له‌ده‌ره‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تى و تایبه‌تیشى نه‌بووه.
مامۆستا
مامۆستایەکی ئاینی لە هەولێر
"چەکدارەکانی دیمەشق فەرمانی خوایان شکاندووە"
زیاتر لە 150 كەسن
نووسەران و چالاكوانان داوا دەكەن رێكاری یاسایی دژی مەلامەزهەر بگیرێتەبەر
كەركوكییەكان پاڵپشتیی خۆیان بۆ كوردانی رۆژئاوا دەربڕی
"زۆرجار لە ژوورە تاریكەكان دەفرۆشرێین"
گەڕانەوە ناو سروشتەکەیان
لە زوورگەکانی کۆیە نزیکەی 10 کەویان ئازاد کرد
قەرارە پێش سەری ساڵ پڕۆسەکە کۆتایی بێت