ئیشى تێدا دەکرێت

بەشێکى رێگەى کەلار بۆ سلێمانى دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

هاتوچۆى گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى کارکردن لە رێگەى کەلار بۆ سلێمانى، سایدێکى رێگەکە لە باوەنورەوە تا گوندى ئاوە خێرى دادەخرێت.

سامان عەلى وتەبێژى هاتووچۆى گەرمیان بە 964ـى وت، بەهۆى کارکردن لە رێگەى کەلار بۆ سلێمانى، لە باوە نورەوە تا گوندى ئاوە خێرى، بووە بە یەک ئاراستە.

ئاراستەى کەلار بۆ سلێمانى سایدەکەى داخراوە و هاتوچۆکردن لە گوندى ئاوە خێرى تا باوە نور لەسەر سایدى سلێمانى بۆ کەلار بووە بە یەک ئاراستە.

964 پرسیارى ئەوەى لە سامان عەلى کرد، داخستنى رێگاکە تا کەى بەردەوام دەبێت، باسى لەوەکرد نازانرێت، ئیشى تێدا دەکرێت و هەرکات ئیشەکانى تەواو بوو، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە.

رێگەى کەلار بۆ سلێمانى، رێگەیەکى دووسایدە کە لە 2011ـەوە خراوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە، تائێستا نزیکەى 80%ـى پڕۆژەکە تەواو بووە.

بەپێى ئامارێک کە 964 لە رێگەى هاتوچۆى گەرمیان و داتاکردنى رووداوەکانى هاتووچۆ لەو سنوورە دەستیکەوتووە، لە 1.1.2024 تا 30.6.2024 و لە ماوەى ئەو شەش مانگەدا 170 رووداوى هاتوچۆ لە سنوورى گەرمیان روویداوە و لەو ژمارەیەش 34 کەس گیانیان لەدەستداوە و 244 کەس بریندار بوون.

لە رووداوێکى هاتووچۆدا ژنێک گیانى لەدەستدا و کوڕ و کچێ...

لە رووداوێکى هاتووچۆدا ژنێک گیانى لەدەستدا و کوڕ و کچێکى بریندار بوون