بۆ راییکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان

هاتوچۆی راپەڕین ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە بۆ سێ رۆژ بە دوو شیفت دەوام دەکەن

964+

ژێوار خدر

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوورەکەی کردووەتەوە، کە بۆ ماوەی سێ رۆژ لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، بە دوو شیفت کار دەکەن بۆ ئەوەی مامەڵەی هاوڵاتیان بە خێرایی رایی بکەن.

عەلی عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی راپەڕین بە 964ی وت، ”بڕیارمانداوە لەم هەفتەیەدا لە رۆژەکانی سێشەممە چوارشەممە و پێنجشەممە تیمەکانمان بە دوو شیفت کار بکەن، واتە لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا کاتژمێر پێنجی ئێوارە ئیشوکاری ئەو شۆفێرانە رایی دەکەین، کە مامەڵەکانیان لە بەشی مۆڵەتە، لەبەرئەوەی رۆژانە مامەڵەیەکی زۆری هاوڵاتیانمان لەو بەشەدا دێتە بەردەست و قەرەباڵغییەکی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بتوانین زۆرترین مامەڵە رایی بکەین.”

سەبارەت بە کاتی دەوامەکەیان لە رۆژانی ئاساییدا، عەلی عەبدوڵا روونیکردەوە، ئەوان رۆژانە تا کاتژمێر 1:30 خولەکی دوای نیوەڕۆ دەوام دەکەن .

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دە...

هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی رێگەیەک ئاگادار دەکاتەوە