قایمقامیەتی سلێمانی بەدواداچوونی کرد

ئاوی دەبە گەرمی سەروو 30 پلەی بەرکەوت مەیخۆنەوە

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی سلێمانی چاودێری کارگەکان و کۆگاکانی ئاوی دەبە دەکات و رێگە نادات لە بەرهەمهێنانەوە هەتا دەگات بەدەستی هاوڵاتیان لەشوێنی پلەی گەرمی بەرزو نەشیاودا دابنرێت و بگوازرێتەوە.

بە گوێرەی لیژنەکە نابێت پلەی گەرمی شوێنی ئاوەکە لە سەرووی 30 پلە بێت.

سەلار عەزیز، سەرۆکی لیژنەی کارگەو کۆگاکانی ئاو لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوی لیژنەکەدا دەڵێت، “لیژنەکەمان لە نوێنەری فەرمانگە پەیوەندیدارەکان پێکهاتووە و چاودێری بەرهەمهێنانی ئاوی دەبە دەکەین هەتا دەگات بە دەستی هاووڵاتیان، رێگە نادەین بە شێوەی ناتەندروست و لە شوێنی پلەی گەرمی بەرزدا هەڵبگیرێت یان بگوازرێتەوە”.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە مارکێتەکانیشدا پێویستە لەشوێنی تایبەتدا دابنرێت، هەر کارگە و کۆمپانیا و مارکێتێک پابەندی رێنماییەکان نەبێت رێکاری یاسایی لەگەڵ دەگرینەبەر”، ئەوەسی وتووە “نابێت لە هیچ کات و وەرزێکدا ئاوی دەبە بەر تیشکی خۆر بکەوێت، یان پلەی گەرمییەکەی لە 30 پلە بەرزتر بێتەوە”.

هەر کارگەیەک ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم ئەمبار بکات...

هەر کارگەیەک ئاوی لەدەبەنراو لە شوێنی گەرم ئەمبار بکات دادەخرێت

"ئاوی دەبە زیان بە ئەندامی زاوزێ دەگەیەنێت"