ئۆزباكستان باوەش بۆ كۆڕبەندی هاوكاریی ئابووری دەكاتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

چالاکییەکانی خولی بیستوشەشەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رێکخراوی هاوکاریی ئابووری لە تاشکەندی پایتەختی ئۆزباکستان دەستیپێكرد.

توركیا لەسەر ئاستی باڵا بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا كردووە و مەولود چاوشئۆغڵو ئەمڕۆ وتاری دەبێت.

بەختیار سادیۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئۆزباکستان وتاری ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پێشكەش كرد و رایگەیاند، “ئەم خولە گرنگییەكی گەورەی بۆ ناوچەكە هەیە”.
بەقسەی سادیۆڤ، رێکخراوەکە دەرفەتێكی ئابووریی گەورەیه‌ و وڵاتانی ئەندام توانای پەرەپێدانی هاریکارییان هەیە لە بوارەکانی بازرگانی، ژێرخان، پیشەسازی، گەشتیاری و ژینگەدا.

رێکخراوی هاوکاریی ئابووری پێكدێت لە تورکیا، ئازەربایجان، ئێران، پاکستان، کازاخستان، قرغیزستان، ئۆزباکستان، تاجیکستان، ئەفغانستان و تورکمانستان.

كۆبوونەوەكە دوو رۆژ دەخایەنێت و گفتوگۆ لەسەر چەند پرسێكی جیاوازی ناوچەكە دەكەن.