له بالیسان
به‌م دره‌نگى شه‌وه کوڕێک باوکی خۆی کوشت
964+
ئاکام غەفور- سۆران
لە ناحیەی بالیسان دەبێتە شەڕ و کوڕێک باوکی خۆی دەکوژێت و دوو کەسی دیكه‌ش بریندار دەبن.
درەنگانی ئەمشەو 21.7.2024 لەسەر رێگای گشتیی ناحیه‌ى بالیسان کوڕ و باوکێک دەبێتە دەمەقاڵیان و تەقە لە یەکتر دەکەن و کوڕەکە باوکی خۆی دەکوژێت و دوو کەسیش بریندار دەبن.
سەرچاوەیەکی فەرمی له ناحیه‌ى بالیسان بە 964ـی وت، ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی نزیک 50 ساڵە، خەڵکی بالیسانە، بەڵام دانیشتووی شەقڵاوەیە.
وتیشی “بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە لایەن کوڕەکەی تەقەی لێکراوە و کوژراوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بكوژه‌كه هه‌ڵاتووه‌و تا ئێستا ده‌ستگیر نه‌كراوه، وتیشی “یه‌كێك له برینداره‌كان براى كوژراوه‌كه‌یه‌و ئه‌وه‌ى دیكه‌شیان كه‌سێكى دوورى ئه‌وانه”.
لای خۆیه‌وه، فەرهاد شێخوەسانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بالیسان، بە 964ـی وت ”لە نەخۆشخانەم و ئێستا تەرمێک و دوو بریندارى لێیه، کە کوڕ و باوکن و باوکەکە گیانی لەدەستداوە”.
بەهۆی سەرقاڵی بە رووداوەکە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانە نەیتوانی زانیاری زیاتر بدات.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن