عەتا عەزیزی

“ستایلی دەنگی من کوردەوارییە و نایگۆڕم”

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

عەتا عەزیزی، گۆرانیبێژی میللی دوای ماوەیەکی بێدەنگی بۆ 964 ئاشکرای دەکات کە نایەوێت کارەکانی زۆر و بۆربن و دەشڵێت، بە هونەرمەندە گەنجەکان دەڵێم واز لە ستایلی ئەوروپی بهێنن.

بەهۆی ناجێگیریی تەندروستیی و پیشەکەیەوە، عەتا عەزیزی بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دوورکەوتەوە و چووە ئەوروپا، ئێستا گەڕاوەتەوە و سەرقاڵی چەند گۆرانییەکی نوێیە و لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “دەمەوێت گۆرانی باش و کەمم هەبێت، دەنگی منیش کوردەوارییە و لەگەڵ زەرب و باڵەبان گونجاوە و نایگۆڕم”

عەتا عەزیزی باس لەوەش دەکات ستایلی ئەوروپی گونجاو نییە و پێی باشە هونەرمەندە گەنجەکان بگەڕێنەوە سەر ستایلە کوردەوارییەکان.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

"پێم خۆشە کارەکانم بۆنی کوردەوارییان لێ بێت"