بۆ هه‌ر ده‌نكێك زیاتر له 90 گوڵه گه‌نم
جوتیارێکى هه‌ولێر گه‌نمێكى ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێت
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
جوتیارێکی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ یەکەمین جار گه‌نمێكی ده‌گمه‌ن به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه بۆ هه‌ر ده‌نكه گه‌نمێك زیاتر له 90 گوڵه گه‌نمى به‌رهه‌مهێناوه.
حاجی عه‌بدولقادر چاوشین، خەڵکی گوندی پۆریجەی قەزای قوشتەپەیە، به 964ـى وت، یه‌كه‌مجاره له‌سه‌ر ئاستى عێراق و هه‌رێمی كوردستان ئه‌م جۆره گه‌نمه‌ى چاندووه.
وتیشی “لە رێگای سۆشیاڵ میدیاوە یه‌كه‌مجار ئه‌م جۆره گهنمهم بینیوه‌و دواتر بۆم ده‌ركه‌وت كه هى جوتیارێكی وڵاتى تونسه و له‌وێوه بۆم هات”.
ساڵى رابردوو یه‌كه‌مجار ئه‌و گه‌نمه‌ى چاندووه، به‌ڵام به‌قسه‌ى خۆى به‌رهه‌مه‌كه‌ى باش نه‌بووه، كه بۆ نۆ کیلۆگهنم نزیکەی دوو تۆن گەنمى به‌رهه‌مهێناوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بۆ هه‌ر ده‌نكێك گه‌نم 90 تاوه‌كو 94 گوڵه گه‌نمى به‌رهه‌م هێناوه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پاره‌ى گه‌نم
بۆ زیاتر له 100 جوتیار
سایلۆى سلێمانى وهجبهیهكى دیكه‌ى پاره‌ى گه‌نم به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش ده‌كات
بڕۆنه سایلۆى رۆڤیا
سبه‌ى 160 جوتیارى به‌رده‌ڕه‌ش چه‌كى پاره‌ى گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرن
15 ملیار و نیوه
وه‌جبه‌ى دووه‌مى پاره‌ى گه‌نمى جوتیاران گه‌یشت و ئه‌مڕۆ ده‌ست به دابه‌شكردنى ده‌كرێت
بڕۆنه سایلۆى رۆڤیا