تا ئێستا سێ جار ویستوویەتی دەست لەکار بکێشێتەوە
دوای 10ساڵ قایمقامی پێنجوێن دەستبەرداری ئەرکەکەی بوو
964+
کامیار کەمال – پێنجوێن
زانا رەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن لە مەراسیمێکدا ماڵئاوایی لە هاوڵاتیانی قەزای پێنجوێن کرد و لە ئەرکەکەی نەما.
زانا رەحمان قایمقامی پێشووی قەزای پێنجوێن بە 964ی وت، ئەمە سێیەم جاریەتی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە دواجار قبوڵ کراوە.
باسی لەوەشکرد، جارێک لەسەر ئاستی حیزبی و جاری دووەم بۆ پاڵپشتی خەڵکی پێنجوێن دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش کردووە و ئەوەی لە توانایدا بێت لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا بۆ خزمەتی هاوڵاتیان کردوویەتی.
ئەوەشی خستەروو، “راژەکەم گواستراوەتەوە بۆ ناو دیوانی پارێزگای سلێمانی و بەڵام هەر ماڵم لە پێنجوێن دەبێت و لەگەڵ پڕۆژەی پێنجوێن شاری فێربوون بەردەوام ئەبم”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی