هۆكارى ئاگره‌كه نه‌زاندرا
له هیران ده‌واجینێك له سووتان رزگاركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى ناحیه‌ى هیرانى سه‌ر به شه‌قڵاوه، ده‌واجینێك له سووتان رزگار كرا، كه به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه چوارده‌ورى ببو بو ئاگر.
رزگاركردنى ده‌واجینه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى بنكه‌ى به‌رگرى شارستانى هیرانه‌وه كراوه و دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌و بنكه‌یه به 964ـى راگه‌یاند هۆكارى ئاگره‌كه نه‌زاندراوه، به‌ڵام ئاگرێكی گه‌وره بوو و دواى نزیكه‌ى دوو كاتژمێر كۆنتڕۆڵكرا.
وتیشی “30 مه‌ترێك مابوو ئاگر بگاته ده‌واجینه‌كه، به‌ڵام به‌هه‌وڵى تیمه‌كانمان نه‌هێڵدرا هیچ زیانێك به دواجینه‌كه بگات”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه نزیكه‌ى 40 دۆنم پووش و پاوان له شوێنه‌كه سووتا.
شه‌قڵاوه
زووتر له واده‌ی خۆی
جووتسایدی هه‌ولێر - گۆمه‌سپان كرایه‌وه
هاتوچۆی هه‌ولێر وادەڵێت؛
ژماره‌یه‌ك رێگای سه‌ره‌كی له هه‌ولێر داخران و بۆ هاتوچۆکردن مەترسیدارن
خۆشحاڵ بوون و هانیاندان
ریشسپی و كه‌سایه‌تییه‌كانى كۆمه‌ڵگاى باتاس رێزیان له دوو قوتابییه نایابەكه‌یان گرت
هه‌ولێر و دهۆكیش به‌شدارن