"وێرانكه‌ر بوو"
هێرشێكی ئاسمانى له چیاى حه‌مرین ئه‌نجامدرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێزی ئاسمانی عێراقی ده‌ڵێت، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌كانیان مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆرستانیان له چیای حه‌مرین كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق له سۆشیاڵ میدیاكه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، دواى چه‌ند رۆژێك به‌دواداچوونی مه‌یدانی و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان، هێرشه ئاسمانیه‌كه‌ى ئه‌مڕۆیان ئه‌نجامداوه.
هێرشه ئاسمانییه‌كه به هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌زگای دژه تیرۆر و شانه‌ی ئامانجداركردنی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بووه و ده‌شڵێت “هێزی ئاسمانی هێرشێكی ئاسمانی ورد و وێرانكه‌ریان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش له چیای حه‌مرین له‌سه‌ر سنوری جیاكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌وانه‌ی له‌ناو مۆڵگه‌كه‌دا بون كوژراون و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانیشیان تێكدراوه.