5 تۆن زبڵ و خاشاکى تێدا بوو
سەرچاوەى ئاوى حەسار پاککرایەوە
964+
وریا فەتاح
ژمارەیەک گەنجى خۆبەخش و ژینگەپارێزانى سەیدسادق، سەرچاوەى ئاوى حەساریان پاککردەوە، کە زیاد لە پێنج تۆن زبڵ و خاشاکى تێدا بوو.
ئەنجومەنى ژیانەوەى سەیدسادق، کە پێکهاتوون لە ژمارەیەک گەنجى خۆبەخش و ژینگەپارێز و چالاکوانان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18.7.2024 لە چالاکییەکى ژینگەییدا، هەرچى زبڵ و خاشاکى سەرچاوى ئاوى حەسار بوو، پاکیان کردەوە.
خەڵات نەجم، ئەندامى ئەنجومەنەکەیە و قسەى بۆ 964 کردووە و دەڵێت، بە شەش کاتژمێر زیاد لە پێنج تۆن زبڵ و خاشاکیان لە سەرچاوەى ئاوەکە دەرهێنا و پاکیان کردەوە.
سەرچاوەى ئاوى حەسار، دەکەوێتە ناوەندى قەزاى سەیدسادق، دیمەنێکى جوانى بە شارەکە بەخشیوە.