رێنماییەکان چی دەڵێن؟

ژمارەیەک دار سیس بوون؛ گەرمایە و کرمیش لەناوە

964+
ئەحمەد مستەفا

“ئەو دارانە لە بەهاردا هەندێ گوڵیان کرد و جوان بوون، ئێستا لەپڕ وشک بوون، قۆخ و قەیسی و هەڵوژە و هەرمێ، تەواوی ئەو درەختانەیشی مانگی یازدە چاندمن بەرەو وشکبوون دەچن، تکایە هۆکارەکەی چییە؟”، ئەمە قسەی جوتیارێکە لە شارەزوور.

وشکبوونەکە لە کاتێکدایە پلەی گەرما بەرزە و کرمی حەفاریش لەناوە.

هیجران محەمەد، جوتیارێکی دیکەیە ئەو بە 964ی وت، “حەشەرات زۆرە بەتایبەت بۆ داری تەمەن بچووک، دڵنیام ئەو دارانەی سیس بوون، هەمووی کرم و جاڵجاڵۆکە لێیداوە”.

ئەو وتی، “بۆ ئەوەی رزگاربی لەو حاڵەتە، دەبێت هەرچی وشکەڵە بیبڕی پاشان ساڵی چوار پێنج جار دەرمانی ئەوێ تا توشی ئەو حاڵەتە نەبێ، من هەندێکم هەیە ئەمساڵ چوارجار حەشەرات و کرمی حەفار لێیداوە بەس فریایی کەوتوم و زوو دەرمانم کردووە”.

ویستم لە کرمی حەفار تێبگەم، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شارەزوور وتی، “چەند ساڵێکە سەریهەڵداوە و چارەسەرکردن و پێش پێگرتنی ئاسان نییە، جوتیارەکانمان بەدەستی ئەوەوە گیریان خواردووە و دەرمانی پێویستە و خەرجی دەبێت، سەرەڕای ئەوەش گەرما کاریگەری هەبووە”.

کاتێک دەرمانی قڕکردنی کرم بەکاردەهێنن، زەوییەکە با وشک بێت و لە دوای نیوەڕۆوە بێت، ئەمە رێنمایی بەشی کشتوکاڵی سلێمانییە بۆ جوتیاران.

ئەو جوتیارانەی کێڵگەکانیان کرمی هەیە، ئەوە وەک رێگایەکی چارەسەری بۆیان پێشنیارکراوە.

بەکارهێنانی دەرمانی قڕکردنی کرم لە ناو کێڵگەی گەنم بووە بە باو، بە تایبەت ئەو ناوچانەی خاکەکەی چەند جۆرێک کرم و بوونەوەری خشۆک دروست دەکەن، خالید حەسەن ئەندازیار لە رێنمایی کشتوکاڵی سلێمانی بە 964ی وت، جوتیاران ئەو دوو رێکارە پەیڕەو بکەن کاریگەرییەکی باشی دەبێت.

بە وتەی ئەو، کاتێک پێیان وایە زەوییەکە کەمێک وشک بێت، بۆ ئەوەیە تا دەرمانەکە دابەزێتە ناو خاک، چونکە زۆرینەی ئەو کرمانەی دروست دەبن، شەوان دێنە سەرەوەی خاک و رۆژ دەچێتە قۆڵی 15 سانتیمەتر، ئەوەش بۆ بڕینی رەگی گەنمەکە.

دیمەنی ئەو دارانەی کرم و حەشەرات، وە پلەی گەرمی کاریگەری لەسەریان هەبووە؛