لە کەلار

تەوقەیەکی قژ لە قوڕگی منداڵێک دەرهێنرا

964+

توانا نەقی

لە کەلار منداڵێکی سێ ساڵان تەوقەیەکی بەستنی قژ قوت دەدات و لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن بە بێ نەشتەرگەری لە قوڕگی دەریانهێناوە.

پەیجی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بڵاویکردووەتەوە، دوای ئەوەی مناڵێکی سێ ساڵان بەستەرێکی ئاسنینی قژ قوت داوە گەیندراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان دەستبەجێ کاری پێویستی بۆ کراوە.

دەشڵێت، دوای پشکنین و تیشک لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ توانراوە بە بێ نەشتەرگەری تەنەکە دەربهێنرێت.

لە وێنەی ئەو تیشکەی کە نەخۆشخانەکە دایناوە بەجوانی تەوقەی قژەکە دەردەکەوێت لە ناو قوڕگی منداڵەکە و بەڵام بە قسەی نەخۆشخانەکە ئێستا تەندروستی جێگیرە.

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا 

بۆیەکەمجار نەشتەرگەریەکی دەگمەن لە دهۆک ئەنجام درا