بە نەتەوە عەرەبە
گەشتیارێک لە بێخاڵ خنکا
964+
وریا فەتاح
کەمێک پێش ئێستا گەشتیارێکى بەنەتەوە عەرەب لە سنوورى گەلى عەلى بەگ خنکا و تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.
کاروان میراودەلى، بەڕێوەبەرى بەرگرى شارستانى سۆران بە 964ـى وت،” لە ئاوى تێکەڵەى بیخاڵ و باڵەکیان، گەشتیارێکى بەنەتەوە عەرەب مەلەى کردووە و خنکاوە”.
باسى لەوەشکرد، تیمەکانیان لەوێن بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانەوەى تەرمەکەى، بەڵام تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
ئەمە نۆیەم حاڵەتى خنکانە کە ئەمساڵ لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران تۆمار دەکرێت.
نوێکردنەوە: 6:41
بۆ وەرگرتنى زانیارى زیاتر، جارێکى دیکە 964 پەیوەندى بەکاروان میراو دەلییەوە کرد، ئەو وتى، خنکاوەکە ناوى (ز.ج) خەڵکى قەزاى کفرییە و بە نەتەوە عەرەبە و دانیشتووى پیرزینن لە هەولێر، تائیستاش تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە.