ڤیدیۆ… نیگاركێشێكی شه‌نگال به‌ تابلۆ خه‌مه‌كانی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌

964+
كاوه‌ عومه‌ر – دهۆك

حه‌جی شێخ میرزا، هونه‌رمه‌ندێكی نیگاركێشه‌ و تەمەنی 52 ساڵە، ئه‌و به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر شنگال له‌ 2014 ئاواره‌ بووه‌.

حه‌جی باوکی 6 منداڵە و رۆژانه‌ ژیانێکی سەخت و ناخوش له‌ كه‌مپی ئیسیان له‌ باعه‌درێ به‌سه‌رده‌بات، به‌ڵام رۆژانە کاری نیگارکێشی دەکات و به‌مه‌ خه‌مه‌كانی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.

زۆربەی تابلۆكانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ لەسەر کارەساتی شەنگال و ئێزدیەکانه‌، هەروەها تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر ژیانی كه‌مپ و ئاواره‌یی.

حه‌جی خه‌مباره‌ به‌وه‌ی لە کاتی داگیركردنی شه‌نگال له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، زۆربه‌ی تابلۆیه‌كانیان له‌ناوبردووه‌، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌داته‌ قه‌ره‌بووی بكاته‌وه‌ و ئێستا به‌رده‌وام تابلۆ ده‌نه‌خشێنێت.