ڤیدیۆ… هەرزەکارانی قوتابخانەیەکی نەجەف بە چەقۆ هاوڕێیه‌كی خۆیان بریندار كرد

964+
دێسكی كوردی

له‌ رووداوێكی نه‌خوازراودا، لە قوتابخانەیەکی کوڕان لە سەنتەری شاری نەجەف، کۆمەڵێک قوتابی هەرزەکار بە چەقۆ و كه‌ته‌ر هێرشیان كرده‌ سەر هاورێیه‌كی خۆیان، دوای ئەوەی رەتیدەکاتەوە خواستەکانیان قبوڵ بکات.

بنەماڵەی ئەو خوێندکارەی به‌ر چه‌قۆ دراوه‌، داوایان کردووە دەسەڵاتی دادوەری تۆڵەی دادپەروەرانەی كوڕه‌كه‌یان وه‌ربگرێته‌وه‌ و هێرشكه‌ره‌كان زیندانی بکانە.

باوكی قوتابییه‌كه‌ بۆ تۆڕی 964 دەڵێت، قوتابخانە بووته شوێنی بەکارهێنانی حه‌ب و مادەی هۆشبەر.