لە سیدەکان

منداڵێک بە حاڵەتێکی نامۆ گیانی لەدەست دا

964+

ئاکام غەفور – سۆران

لە قەزای سیدەکان منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ لە لانکدا (بێشکە) خنکاوە و گیانی لەدەستداوە.

منداڵەکە کوڕە و دانیشتوی قەزای سیدەکانن و ماوەیەکی زۆر دەسترازەی لانکەکەی لە ملی گیر بووە و کەس ئاگای لێ نەبووە و تاوەکو گیانی لەدەستداوە.

کاروان فەیسەل، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سیدەکان بە 964ـی وت،”ئەمشەو منداڵێک گەیەندراوە فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کە لەناو لانکدا خنکابوو، بە قسەی کەسوکاری سەری لە لاننکەکەی هاتووەتە دەرەوە و ئاگایان لێ نەبووە”.

وتیشی، لە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە زۆر هەوڵماندا بە رێگای دەست و ئامێری کارەبایی ژیانی بۆ بگەڕێنینەوە، بەڵام نەمانتوانی و دوای کاری پێویست تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەهۆی هەورە بروسکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا

بەهۆی هەورە بروسکەوە منداڵێک گیانی لەدەستدا