خۆیان ئۆتۆمبێلەکانیان چاکدەکەنەوە

ژنانی چوارقوڕنە دەبنە وایەرمەن و فیتەر

+964

ژێوار خدر

پەیمانگەیەک لە ناحیەی چوارقوڕنە خولێکی فێرکاری بۆ دیاریکردن و چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێل بۆ ژنان دەکاتەوە، بڕیارە خولەکە هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات.

سەڵاح محەمەد، مامۆستای خولێکی فێرکاری بۆ دیاریکردن و چارەسەری کێشەی ئۆتۆمبێل لە پەیمانگەی رووناکی بە 964ی وت، لە ناوچەکەدا خولی لەو شێوەیە هەبووە، بەڵام تایبەت بووە بە پیاوان، پەیوەندیی زۆرم پێوەدەکرا لەلایەن ژنانەوە، کە ئەوانیش بتوانن بەشداری خولەکان بکەن، بۆیە بڕیارمان دا خولێکی تایبەت بە ژنان بکەینەوە.

”دوای بەشداریکردن لەو خولە ئیتر خانمان پێویستییان بەوە نابێت بۆ دیاریکردن و چارەسەرکردنی کێشەی ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی ناوچەی پیشەسازی بکەن و خۆیان دەتوانن چارەسەری هەموو کێشەی ئۆتۆمبێلەکانیان بکەن”، مامۆستای خولەکە وای وت.

لە بارەی وانەکان لەو خولەدا وتی، وانەکان بە هەردوو شێوازی تیۆری و پراکتیکی دەوترێنەوە، ئەوە جگە لەوەی گرووپێک دروست دەکەین بە شێوەی ئۆنڵاین بۆ بەشداربووەکان تا بتوانن هەر پرسیار و کێشەیەکییان هەبێت بیخەنەڕوو.

ئەوەشی خستەڕوو، خولەکە هەموو بەشە کارەبایەکانی ئۆتۆمبێل لەخۆ دەگرێت، وەک، ”باتری و دینەمۆ، بەشی کارەبایی سلف و شەغال و بەسمە، قفڵ مەرکەزیی، جۆزە، حاسەکان، هەوای سارد و گەرم، تاقم وایەر، بۆکسی فیوزەکان، کەتاوت، دوگمەی جامەکان، شاشە و کامێرا.

ژنانی کۆیە شەوێک لەسەر چیای هەڵگورد مانەوە

ژنانی کۆیە شەوێک لەسەر چیای هەڵگورد مانەوە