دیمهنێكى پرده ئاسنینه‌كه‌ى ناڵپارێز كه بڕیاره سبه‌ى خۆپیشاندانى لێ ئه‌نجام بدرێت... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى گه‌نجانى پێنجوێن
كێشه‌یان كه‌مى كاره‌بایه
دیار نییه سبه‌ى هاوڵاتیانى ناڵپارێز خۆپیشاندان ده‌كه‌ن یان نا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى سنوورى ناحیه‌ى ناڵپارێز بانگه‌وازێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سبه‌ى خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، چونكه كێشه‌ى كه‌مى كاره‌بایان هه‌یه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش نایشارێته‌وه كه ئه‌م ماوه‌یه كاره‌بای سنووره‌كه‌یان باش نییه.
له به‌شێكى سۆشیاڵ میدیاكانى سنووری پێنجوێن ئه‌م بانگه‌وازه بڵاوكراوه‌ته‌وه و داوا له هاوڵاتیانى گونده‌كانى سنوورى ناڵپارێز كراوه سبه‌ى لاى پرده ئاسنینه‌كه ئاماده بن بۆ خۆپیشاندان.
هێمن ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناحیەى ناڵپارێزى سه‌ر به قه‌زاى پێنجوێن، بۆ 964 ئه‌وه ناشارێته‌وه كه ماوه‌یه‌كه پێدانى كاره‌با له سنووره‌كه‌یان خراپ بووه، به‌ڵام ده‌ڵێت ئه‌و دۆخه ته‌واوى سنوورى پێنجوێنى گرتووه‌ته‌وه.
وتیشی “پێشتر به‌ڵێن به خه‌ڵكى خۆپشانده‌رى سنوورى پێنجوێن درابوو كه كاره‌باكه‌یان ده‌بێته 24 كاتژمێری، به‌ڵام ئێستا وا ده‌رنه‌چوو”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، پێیان راگه‌یاندوون كه ئه‌م ماوه‌یه لۆدێكى زۆر له‌سه‌ر كاره‌باى سلێمانییه به‌هۆى تاقیكردنه‌وه‌ى قوتابیانیش لۆده‌كه‌یان زیاتر بووه، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى كه‌مبوونه‌وه كاره‌با له پێنجوێن.
ده‌شڵێت، سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارێزگارى سلێمانى هه‌یه و پێویستیان به‌وه هه‌یه روونكردنه‌وه‌یان پێبدرێت له‌باره‌ى كه‌مبوونه‌ى كاره‌بای سنووره‌كه‌یان.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى كه له سنوورى قه‌زاى پێنجوێن كاره‌با ده‌درێته هاوڵاتیان، له كاتژمێر 8:30 به‌یانى تاوه‌كو 12:30 نیوه‌ڕۆ كاره‌بایان نییه، له‌دواى ئه‌و ماوه‌یه‌ش پێویسته كاره‌با بدرێته سنووره‌كه، به‌ڵام هێمن ئیبراهیم ده‌ڵێت “زۆرجاران به‌هۆى دروستبوونى شۆرت یان كێشه‌وگرفتى دیكه بۆ نزیكه پێنج كاتژمێر كاره‌با نابێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و ئاگادارى بانگه‌وازه‌ى هاوڵاتیانى ناحیه‌كه‌یه‌تى بۆ خۆپیشاندان، به‌ڵام ده‌ڵێت، پێناچێت سبه‌ى ئه‌و خۆپیشاندانه بكه‌ن و چاوه‌ڕێى هاوڵاتیان سه‌نته‌رى پێنجوێن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه خۆپیشاندانه‌كه ئه‌نجام بده‌ن، چونكه كێشه‌ى كاره‌با له ته‌واوى سنوورى قه‌زاكه‌یاندا هه‌یه.
پێنجوێن
لە باعەدرێ کەمترین بڕ باریوە
لە 24 کاتژمێردا؛ لە بەرزنجە 206 ملم باران باریوە
تێكشكاندنی داعش
ئەمڕۆ لە عێراق پشووی فەرمییە و لە كوردستان دەوام هەیە
ئەمەل جەلال؛ دەستکاری گۆیژە و ئەزمەڕ ناکرێت
دەستەی گەشتوگوزار بەدوای سپۆنسەردا دەگەڕیت بۆ فێستڤاڵی "بەفر"ی پێنجوێن
بێبەرامبەر وەری بگرن