لە ئیندۆنیسیاوە کاڵا دەهێنرێتە هەرێم
بازرگانی نێوان ئیندۆنیسیا و هەرێم پەرەی پێدەدرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا
ئەمڕۆ جێگری باڵیۆزی ئیندۆنیسیا لە عێراق سەردانی سلێمانی کرد و چاویکەوت بە بازرگانان و بانگهێشتی ئەو وڵاتەی کردن بە مەبەستی بەشداری لە پێشانگایەکی بازرگانیدا.
مستەفا عەبدولرەحمان سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی هەرێم بە 964ـی وت، سەردانەکەی جێگری باڵیۆزی ئیندۆنیسیا بۆ پەرەپێدانی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتەیە.
باسی لەوەکرد، ماوەی دوو رۆژ لە سلێمانی دەبێت و ئەو کاڵایەنەی بۆ هەرێمی کوردستان پێویستە ئاسانکاریان بۆ بکرێت و بە زوترین کات بهێندرێنە هەرێم.
ئەوەی خستەروو، تەنیا کاڵا لە ئیندۆنیسیاوە دەهێندرێتە هەرێمی کوردستان، بەڵام هیچ بەرهەمێکی هەرێم رەوانەی ئیندۆنیسیا نەکراوە تا ئێستا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی